هەنگاوەكانی رێكخستنەوەی ئۆرگانەكان تاوتوێكران

10:11 - 2023-03-19
کوردستان
219 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، ژمارەیەك لە هەڤاڵانی كارگێڕ و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی هەولێر كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، هەڤاڵانی ئامادەبوو كورتەیەكیان لەبارەی دوایین بڕیارەكانی كۆبوونەوەی سەركردایەتی خستەڕوو، هەروەها گفتوگۆكرا لەبارەی ئامادەكارییەكانی یەكێتی و هەنگاوەكانی رێكخستنەوەی ئۆرگانەكانی حزب، خستنەوەگەڕی هەوڵ و تواناكان و هەنگاونان بۆ باشتر كاركردنی ئۆرگانەكان.
هەڤاڵانی بەشداربوو دیدو تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو، جەختیان لە گرنگی هەولێر كردەوە و هەموان هاوڕا بوون كە دەبێت بایەخی زیاتر بە هەولێر بدرێت و خزمەتی زیاتری خەڵكی هەولێر بكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان