کۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە دەنگی گەلی کوردستان دەکات

11:00 - 2023-03-19
کوردستان
172 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان: بەڕێوەبەر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان

(44)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان لە ئێوە و سەرجەم رۆژنامەنووس و میدیاکارانی ئێزگەکە پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم لەگەڵ پێشکەوتنەکانی بواری میدیا بەردەوام بن و سەرکەوتوو بن.

ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پڕشنگدارە و لە ئەوێ رۆژێی خەباتی شاخ ببووە دەنگی شۆڕش و سەرجەم گەلی کوردستان، پەیامەکانی بزووێنەری رۆحی شۆڕشگێڕی و وتارەکانی لووتکەی ئەدەبی مقاوەمەت بوون، بۆ گەلی کوردستان وێستگەی بەرگریکردن و بەرەنگاربوونەوە بوو دژی زوڵم و ستەمی بەعس.
لە راپەڕیندا، ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان مینبەری سەرەکی و تاکە کەناڵی پەیوەندی نێوان هێزی پێشمەرگە و رێکخستنە نهێنییەکان و خەڵکی کوردستان بوو.

دوای (44) ساڵ لە دەستپێکردنی یەکەم پەخشی، سەرەڕای پێشکەوتنەکانی بواری میدیا و راگەیاندن، هێشتاش ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان وەک کەناڵێکی میدیایی سەنگین و خاوەن رابردوویەکی گەش جێی ئومێدە، هیواخوازم لە پێشکەوتنی بەردەوامدا بن و بتوانن ئەم مێژووە پڕ سەروەرییە بە نەمری و زیندوویی بهێڵنەوە و پەرەی زیاتر بە کارەکانتان بدەن.

دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و سڵاوی تایبەتی خۆم دەنێرم بۆ هەموو ئەو میدیاکار و رۆژنامەنووسانەی رۆژێک لە رۆژان لەم ئێزگەیە کاریان کردووە، بە تایبەتی قارەمانانی خەباتی شاخ.

کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان