كومان چی ئاشكرا كرد؟

11:01 - 2023-03-20
وەرزش
322 جار خوێندراوەتەوە

كینگسلی كومانی یاریزانی یانەی بایرن مونشنی ئەڵمانی ئەوەی ئاشكرا كرد كە چۆن توانیویانە كلیانی مباپێی هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان لە یارییكەی نێوانیاندا رابگرن و نەهێڵن هیچ بە هیچ بكات.
لە یاریی نێوان بایرن مونشن و پاریس سانجێرماندا كە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16 یانەی چامپیۆنس لیگ بوو، بایرن مونشن 2-0 لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرنسی بردەوە و یانەی پاریسییەكە پاش دۆڕاندنی یاریی چوون 0-1، یاریی گەڕانەوەشی دۆڕاند و بەوەش كرایە دەرەوەی خولەكە.
لەم یارییەدا كلیان مباپێ و مێسی نەیانتوانی هیچ مەترسییەكی ئەوتۆ لەسەر گۆڵی یانە باڤارییەكە درووستبكەن،  
بۆ ئەوەش كە نەمێسی و نە مباپێ نەیانتوانی هیچ بە هیچ بكەن، كینگسلی كومانی بەرگریكاری یانەی بایرن مونشن و هاووڵاتی مباپێ، لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی (تی ئێف 1)  ی فەرەنسی ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئەوان هیچ بەرنامەیەكی وایان دانەنا بوو كە چۆن رێگری لە مباپێ بكەن، بەپێچەوانەوە زۆر ئازاد بووە لە یارییەكەدا و چاودێرییەكی ئەوتۆ نەكراوە، بەڵام ئەو بەرنامەیەی دانرابوو بۆ ئەوەی مەترسییەكانی ئەم یاریزانە كەم بكەنەوە، تەنیا رێگە ئەوەبوو مێسی و  مباپێ لە یەكتر داببڕن.
هەروەها ئەوەشی ووت كە ئەوان لە یانەی بایرن مونشن پلانی سەرەكی بەرنامەیان ئەوەبوو گوشاری زۆر بخەنە سەر هێڵی بەرگریی تیپی بەرامبەر، لەم یارییەشدا ئەوەمان كرد، بەڵام چاودێری توندی مباپێ نەکرا، بەپێچەوانەوە بەوریایی دەگەڕاینەوە دواوەو بەردەمی ناوچەی گۆڵی خۆمان داگیر دەكرد تا مباپێ و میسی نەتوانن ئازادنە پاس بدەن بەیكتر و لە یەكتر نزیك ببنەوە، ئەمەش هونەری یاریی كردن و پلانی ئێمە بوو یارییەكشمان بەوشێوەیە بردەوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان