چۆن بەسەر دڵەڕاوكێی خۆتدا زاڵ دەبیت؟

01:29 - 2023-03-22
هەمەرەنگ
395 جار خوێندراوەتەوە

دڵەڕاوكێ لەوانەیە لای هەموو كەسێ روو بدات و رەنگە بە لاتەوە سەیر بێت  كە بزانی دڵەڕاوكێ بەشێكە لە ژیانی مرۆڤە سەركەوتووەكان كە رۆژانە دەیانبینین.
پێنج رێكار هەیە ئەگەر لەبەرچاوی بگریت باش دەبێت و گومان لەوەدا نییە كە بۆ كۆنترۆڵكردنی دڵەڕاوكێکەت یارمەتیدەرت دەبێت.

1-سەرچاوەی دڵەڕاوكێی خۆت بدۆزەرەوە.

لەم بارەیەوە چەند پرسیارێك لە خۆت بكە.
بە راستی چ شتێك نیگەرانی کردوویت؟
ئایا ئەمە كەسێك یان هۆکارێک یان ئاكامێكی كورتخایەنە؟
بە خۆت بڵێ بۆچی من نیگەرانم؟
كاتێك سەرچاوەی دڵەڕاوكێكەت زانی دەتوانی هۆشی زیاتر بخەیتە سەر كارەكەت. 

2-میهرەبانانە لەگەڵ خۆت هەڵسوكەوت بكە.
ئەگەر لە بری ئەوەی كە لەبارەی خۆتەوە دادوەری بكەی یان ئەوەی  خۆت تاوانبار بكەی، تۆزێك لەگەڵ خۆت میهرەبان بە، دڵەڕاوكێكەت كەم دەبێتەوە. 
ئەگەر بە شێوەیەكی باش لەگەڵ خۆت مامەڵە بكەی، هەستێكی باشترت دەبێت و شەفافتر بیر دەكەیتەوە و لە داو و تەڵە فیكرییەكان دەردەچیت.

3-بە چاوی گاڵتەوە سەیری دڵەڕاوكێی خۆت بكە.

سەیركە هەندێك كەس هەر كە تووشی كێشەیەك دەبن یان گرفتێكیان بۆ دێتە پێشەوە پێدەكەنن. پێكەنین بۆ ئەوان حاڵەتێكی بەرگریكارانەیە لە بەرامبەر دڵەڕاوكێكەیان.
ئایا هەڵەیەكی تایپكردنی تۆ، بە راستی دەبێتە هۆی دەركردنی تۆ؟ ئایا تەنها هەڵەیەكی تۆ دەبێتە هۆی ئەوەی كە كۆمپانیا بە ئامانجی فرۆشتنەكانی خۆی نەگات؟ هەڵبەتە وا نییە. ئەگەر بتوانی ئەو شتانە وەك خۆیان قبووڵ بكەیت و رێگە بدەیت سەرقاڵت بكات لە دڵەڕاوكێ رزگارت دەبێت.

4-چاودێریی كۆنترۆڵكراوی خۆت تاقی بكەرەوە.
سیحر و جاوو كاتێك روو دەدەن كە ماوەیەك بۆ رێكخستنەوەی دووبارە تەرخان بكەیت. لەبری بێدەنگی هەوڵبدە بیر لە قسەی ئەوانی دیكە بكەیتەوە و بە شتێك جگە لە فیكرت تەركیز بكە.

5-"نا"  بە بیرۆكەكانی خۆت بڵێ.
كاتێك هەستت بەوە كرد كە بیرۆكەیەكی ئازاربەخش دەیەوێت روو بكاتە مێشكت بەو وشانەی خوارەوە رێگری لێبكە.
نا، راوەستە، یان،  نا، سوپاست دەكەم یان، ئەمڕۆ نا. 
هەرچی زیاتر خۆت سەرقاڵی ئەم خووانە بكەی زیاتر بەهێز دەبیت و مێشكت فێر دەبێت لەگەڵ هاتنی ئەو بیرۆكانە، لە دەست دڵەڕاوكێ رزگارت دەبێت.

لە ئینستاگرامەوە،
نیما

بابەتە پەیوەندیدارەکان