پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە

06:04 - 2023-03-22
کوردستان
293 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو موسلمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین. ئومێدەوارین مانگی رەمەزانی پیرۆز، مانگی خێر و خۆشی و قووڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و ئاشتی كۆمەڵایەتی بێت بۆ گەلەكەمان. 
لە یەزدانی مەزن داواكارین، لەم مانگە پیرۆزەدا، هەموان بەدوور بن لە هەركێشە و نەهامەتییەك و بە تەندروستییەکی باشەوە رۆژو و ئەركە ئاینییەكانیان جێبەجێبكەن. هەروەك هێز و لایەنە سیاسییەكان ئەم مانگە پیرۆزە بكەنە دەرفەت بۆ ئاشتەوایی گشتی و بەرژەوەندییە باڵاكانی میللەتەكەمان بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتیەكانیانەوە.

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان