ئەمیر کەبیر یەکەم سەرۆک وەزیرانی قاجارییەکان بووە لە سەردەمی ناسرەدین شای قاجاردا، کۆمەڵێک ریفۆرمی کردووە بە تایبەتی لە بواری رۆشنبیردا. لێرەدا چەند قسەیەکی بەناوبانگی ئەمیر کەبیر دەهێنینەوە:
× لە جێگایەکدا کە ژمارەی پۆلیس زۆر بێت، یانی ئەمن و ئاسایش کەمە.
× لە جێگایەدا کە راگەیاندنەکان سەربە حکومەتن، یانی بەرپرسەکان درۆزنن.
× لە جێگایەکدا کە خەڵک بەردەوام نەخۆش دەکەون، یانی دکتۆرەکان بۆ پارە ئیش دەکەن.
× لە جێگایەکدا کە خەڵک پەنا بۆ مردووەکان دەبەن و ستایشیان دەکەن، یانی زیندووەکان هیچ بۆ خەڵک ناکەن.
× لە جێگایەکدا کە ماستاوچییەکان رەواجیان هەیە، یانی گەمژەکان مەسئولن.
× لە جێگایەکدا کە خەڵک زۆر هەژارن، یانی بەرپرسە دزەکان زۆرن.
لە ئینستاگرامەوە،
خونچە.