لەبەر ئەم چوار هۆکارەی لای خوارەوە خۆت لەگەڵ هیچ کەسێکدا بەراورد مەکە:
یەکەم/
هەر مرۆڤێکی ئەم دنیایە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و لە هیچ کەسێکی تر ناچێت و شێوازی تایبەتی ژیانی خۆشی هەیە.
دووەم/
گوڵی نیلۆفەر و گوڵی کاکتۆس هەر یەکەیان تایبەتمەندیی و خاسیەتی ژیانی خۆیان هەیە، لەیەک ناچن و لەگەڵ یەکتری بەراورد ناکرێن.
سێهەم/
کاتێ بەراورد دەکەیت ناوەڕۆک و ناخی ژیانی خۆت لەگەڵ رووکەشی ژیانی کەسێکی تردا بەراورد دەکەیت، چونکە ئاگات لە ناوەڕۆک و ناخی ژیانی کەسەکە نییە، ئەمەش دەبێتە مایەی دڵتەنگی و بەدبەختی بۆ تۆ.
چوارەم/
لە هیچ جێگایەکی دنیادا دادپەروەریی و یەکسانیی تەواو وجودی نییە، ئیتر بۆچی خۆت لەگەڵ خەڵکی بەراورد دەکەیت، خۆت بەو شانازیی بەخۆتەوە بکە، چونکە کەسیش لە تۆ ناچێت.
لە ئینستاگرامەوە،
د. سپیدە هاشم زادە،
خونچە.