پەرلەمانی تورکیا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر بڕیاری بە ئەندامبوونی فینلەندا لە رێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەنتیک (ناتۆ). سەرۆکی فینلەندا و ناتۆش پێشوازی لە بڕیارەکە دەکەن.
پەرلەمانی تورکیا بە کۆی دەنگ بڕیارەکەی پەسەندکردووە، ئەوەش دوای دوو ھەفتە دێت لە داواکارییەکی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ قبووڵکردنی ئەندامبوونی فینلەندا لە ناتۆ.
لە بەرامبەردا فینلەندا سوپاسی وڵاتانی ناتۆی کرد کە بە داواکارییەکە رازی بوون.
لە لایەکی ترەوە، یەنس ستۆڵتنبێرگ، سەرۆکی ناتۆ پێشوازی لە بڕیارەکە کرد و رایگەیاند، بە وەرگرتنی فینلەندا ناتۆ بەھێزتر دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێشتا تورکیا رەزامەندیی نەداوە لەسەر ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا.