بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشوورییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گەلانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و هەموو جیهان دەکەم، هیوای ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
کوردستان شانازی بەوەوە دەکات کە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازەکانی تێدا بەرجەستە بووە، بەم مێژووە پڕشنگدارەوە بە دڵنیاییشەوە لە داهاتووشدا بەم جۆرە بەردەوام دەبێت.
لەم قۆناغەدا ئەرکی هەموو لایەکمانە ئەم کلتور و روحی پێکەوەژیانە زیاتر پەرە پێ بدەین و پێکەوە بەرەو ئایندەیەکی گەشتر هەنگاوبنێین.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال