یۆنان سیاجی سەر سنوورەكانی لەگەڵ توركیا فراوانتر دەكات

12:58 - 2023-04-01
جیهان
345 جار خوێندراوەتەوە

كیریاكۆس میتسۆتاكیس سەرۆك وەزیرانی یۆنان داوای لە یەكێتی ئەوروپا كردووە بەجددی كار بكات بۆ دابینكردنی دارایی بۆ یۆنان، بە مەبەستی فراوانكردنی سیاجی سەر سنوورەكانی لەگەڵ توركیا ئەوەش بەئامانجی رێگریكردن لە هاتنی كۆچەرانی نایاسایی.

ئێستا سیاجی سەر سنوورەكانی توركیا و یۆنان زیاتر لە 37 كیلۆمەترە، حكومەتی ئەسینا بەنیازە تاكو ساڵی 2026 سیاجەكە بۆ  100 كیلۆمەتر فراوان بكات، سەرۆك وەزیرانی یۆنانیش دەڵێت:" دروستكردنی سیاجەكە 100 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت".

سەرچاوە: روسیا الیوم

بابەتە پەیوەندیدارەکان