وڵاتانی جیهان لە زیادبوونی خێرای بەشداربوانی تیک تۆک ترساون

07:10 - 2023-04-01
جیهان
362 جار خوێندراوەتەوە

زیادوونی خێرا و لەناکاوی بەشداربوانی تیک تۆک بۆتە مایەی ترس و دڵەراوکێ بۆ وڵاتانی جیهان، بەتایبەتیش کە ئەپەکە وڵاتی چین خاوەندارێتی دەکات.


تیک تۆک لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بەشداربوانی گەیشتۆتە زیاتر لە یەک ملیار و نیو بەشدرابوو کە ئەوەش بە زیادبوونێکی نائاسایی هەژمار دەکرێت.


هەر بۆیە چەندین وڵات لە نێویاندا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا، دابەزاندنی تیکتۆکیان لەسەر ئەو مۆبایلانە قەدەغەکردووە کە بۆکاری حکومی بەکار دێن و لە هیندستان و ئوردنیش ئەپەکە بەتەواوەتی قەدەغە کراوە.


لە دواین دانیشتنی کۆنگرێسی ئەمریکاشدا، بەرپرسانی وڵاتەکە بەڕێوبەری جێبەجێکاری تیکتۆکیان بانگێشتی کۆنگرێس کرد و پێدەچێت ئەپەکە لە ئەمریکادا بەتەواوەتی قەدەغە بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان