یادەوەریی وەرزشی

10:25 - 2023-04-03
وەرزش
296 جار خوێندراوەتەوە
بەختیار رەشید

خەسرەو گورون
73

لە باسی پێشوومدا تیشكم خستە سەرچوارەم یاریی قۆناغی گەڕانەوی خولی پلە یەكی یانەكانی عیراق، ئەو یارییەشمان رۆژی 3/3/1989 لە یاریگای خۆماندا بەرامبەر تیپی یانەی هەولێر بوو، ئەم یارییەمان 0-1 بە هەولێر دۆڕاند.
پێنجەم یاریمان رۆژی 10/3/1989 لە كەركوك و لەگەڵ  یانەی 1 ی حوزەیران بوو، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی (زاری هانی) یارییەكەی بەڕێوە برد، یاریدەدەرەكانیشی لە بەغداوە لەگەڵ ئەو هاتبوون، ئێمە بە درێسی سپی و 1 ی حوزەیرانیش درێسەكانیان شین بوو،  هاندەرانێكی زۆری كەركوك بۆ هاندانی تیپەكەیان ئامادەبوون، لەسلێمانیشەوە هاندەرانێكی زۆری ئێمە هاتبوون، لەم یارییەشدا ئێمە وەك تیپی یانەی سلێمانی دووچاری دۆڕاندن هاتینەوەو 1-2 بە یانەکەی کەرکوک دۆڕاین.
ئەم دۆڕاندنە ترسی بۆ سلێمانی نەبوو چونكە مانەوەمان لە خولی پلە یەكی عیراقدا مسۆگەر كردبوو، تیپی یانەی دهۆك بۆ خولی پلە دوو دابەزیبوو.
حەمە بچكۆل و ئازاد وەهاب راهێنەری ئێمەبوون، بە پلانی 4-4-2 یاریمان كرد، 
پێکهاتەی سەرەکیش بەمشێوەیە بوو؛
*گۆڵچی-رەفیق عەلی.
*بەرگریی-خەسرەو گورون-کاپتنی تیپ، هادی کەریم، داخل جەبار، سۆران ئەحمەد.
*ناوەند: کاوە سدیق، ئامانجی سەید برایم، فەلاح عەلی، ئاسۆ قەلە.
*هێرشبەر:حەمەی کەریم، بەختیار رەشید.
لە یارییەکەشدا هەردوو راهێنەر دوو گۆڕانکارییان کرد؛
*تەنیا حەسەن تەنیا بۆ شوێنی سۆران.
* خوالێخۆشبوو شاهۆ حەمە فەرەج بۆ شوێنی فەلاح.
ئەم یاریزانانەش یەدەگی تیپەکەمان بوون؛ رزگار عەلی، بەکری شێخ مستەفا، دارای حاجی عوسمان، ئالان قادر.
هەردوو گۆڵەكەی یەكی حوزەیران عەدنان عومەر د:40 و د:69 كردنی، تاكە گۆڵەكەی ئێمەش خوالێخۆشبوو شاهۆ حەمە فەرەج بە پەنالتی لە دەقیقەی 86 دا كردی.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان