بانکی ناوەندی عیراق خستنەڕووی دۆلاری بەرزكردەوە

12:11 - 2023-04-05
ئابووری
432 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق 271 ملیۆن و 333 هەزار و 324 دۆلاری فرۆشت، كە 234 ملیۆن و 233 هەزار و 324 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 37 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد بووە.
دوای خستنەڕووی زیاتری دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عیراقەوە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 149 هەزار و 850 دیناری عیراقی.

سەرچاوە: شفق نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان