چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگ

11:52 - 2023-04-10
وەرزش
690 جار خوێندراوەتەوە

سبەی سێشەممە 11/4/2023 قۆناغێكی نوێی یارییەكانی  چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگی یانەكانی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت، چامپیۆنس لیگ پێی ناوەتە قۆناغی چارەكی كۆتایی و 8 یانەوەو ئەم هەفتەیە ئەو یارییانە دەكرێن، یۆرۆپا لیگیش بەهەمان شێوەیە و یارییەكانی قۆناغی 8 یانە دەكرێن بەمشێوەیە:
چامپیۆنس لیگ
سێشەممە 11/4/2023
*مانچستەرسیتی ×  بایرن مونشن.
*بەنفیكا        ×    ئینتەرمیلان.
چوارشەممە 12/4/2023
*ئەی سی میلان   ×    ناپۆلی.
*ریاڵ مەدرید     ×   چێڵسی.
سەرجەم ئەم یارییانە یارییەكانی چوونن و سەعات 10 ی شەو فیكەی دەستپێكیان بۆ لێدەدرێت، هەفتەی ئایندەش یارییەكانی گەڕانەوە لە یاریگای یانەكانی لای چەپ دەكرێنەوە و بەلێكدانی ئەنجامی یارییەكانی چوون و گەڕانەوە، چوار یانەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و دوو یاریی پێشكۆتای دەردەكەون.
دوو یاریی پێشكۆتاییش بەمشێوەیەی خوارەوە رۆژانی 9 و 10/5/2023 یارییەكانی چوون و 16 و 17/5/2023 یارییەكانی گەڕانەوەیان دەكرێن :
*براوەی(مانچستەرسیتی×بایرن مونشن)×براوەی (ریاڵ مەدرید×چێڵسی).
*براوەی (ئەی سی میلان×ناپۆلی) × براوەی (بەنفیكا × ئینتەرمیلان).
یۆرۆپا لیگ
پێنجشەممە 13/4/2023
*فاینۆرد رۆتردام × رۆما-    سەعات 8 ی شەو.
*مانچستەر یونایتد×سیڤییا-سەعات 10 ی شەو.
*یۆڤانتۆس  × سپۆرتینگ لشبۆنە-                   سەعات 10 ی شەو.
*بایەرلیڤەركوزن×سانتجیلواز-            سەعات 10 ی شەو

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان