خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەمڕۆ لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە وەفدێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
لەو دیدارەدا کە سەرۆکى زانکۆکە و راگری کۆلێژ و پەیمانگەکان ئامادەیبوون، تیشکی خرایەسەر دۆخی ئێستای پڕۆسەی خوێندن بەگشتی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەتایبەت.
دیدارەکە گفتوگۆی چڕ و پڕی لەخۆگرت بەئامانجی خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران، سەرباری دووپاتکردنەوەی پێویستی کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی خوێندنی باڵا و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لە زانکۆکان تا لە ئاستی ئەو پێشکەوتنانەدا بێت کە لە ناوچەکە و جیهان هەیە لە بوارەکەدا.