قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گەشبینە

قوباد تاڵەبانی: لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی

06:01 - 2023-04-12
کوردستان
379 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عیراق کرا.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەمە 12ی نیسانی 2023 بەڕێوەچوو، قسە لەسەر کێشەی وەستانی بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ناوەڕۆکی کێشەکەی بۆ کونسوڵی گشتی بەریتانیا روونکردەوە و رایگەیاند هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەردەوامە و گەشبینی خۆشی دەربڕی هەوڵەکان ئەنجامی دڵخۆشکەریان هەبێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا کرا. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە هەردوولا بە تەواوی پابەندی ناوەڕۆکی رێکەوتنەکە بن، هەر لایەک پابەند نەبێت رێکەوتنەکە جێبەجێ ناکرێت و زەرەرمەندی سەرەکی جێبەجێنەکردنی رێکەوتنەکەش هاووڵاتیانی کوردستان دەبن.

# قوباد تاڵە‌بانی #فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان