بەرپرسێكی باڵای سوننەكان لە زیندان هەڵات

11:18 - 2023-04-19
عیراق
261 جار خوێندراوەتەوە

سەعد كەمبش سەرۆكی پێشووی دیوانی وەقفی سونی، كە بەتۆمەتی گەندەڵی لە بنكەیەكی پۆلیسی بەغداد دەستبەسەربوو، هەڵاتووە و هێزە ئەمنییەكانیش هەوڵی دەستگیركردنەوەی دەدەن.
سەعد كەمبش، كە سزی چوار ساڵ زیندانی بەتۆمەتی گەندەڵی لەسەر بووە، لە بنكەیەكی پۆلیس لە ناوچەی كەڕادە مریەم لە بەغدا دەستبەسەربووە، بەڵام شەوی سێ شەممە بە ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی هەڵاتووە. 
عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عیراق فەرمانیكردووە بە دەستبەسەركردنی ئەفسەری بنكەی پۆلیسی ساڵحیە و كەرادە، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەشی بۆ هۆكاری هەڵاتنی تۆمەتبارەكە پێكهێنراوە.

سەرچاوە: الدجلة

بابەتە پەیوەندیدارەکان