قوباد تاڵەبانی: دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، خزمەت بە كۆمەڵی كوردستانی و عیراقی دەكات

09:51 - 2023-04-20
عیراق
220 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، لە سلێمانی سەردانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی كرد و لەلایەن باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوە پێشوازیی لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر، قوباد تاڵەبانی، باسی لە چۆنێتی بەرەوپێشچوونی كار و پلانی ئایندەی دامەزراوەكە كرد و بەڵێنیدا هەموو هەوڵێكی خۆی بخاتەگەڕ بۆ سەرخستنی بەرنامە، كار و پڕۆژەكانی دامەزراوەكە، كە خزمەت بە كۆمەڵی كوردستانی و عیراقی دەكات.
دواتر باڵیۆز د.محەمەد سابیر، وردەكاریی كار و پڕۆژەكانی رابردووی خستەڕوو، كە بریتیە لە چەندین پڕۆژەی زانستی و كەلتوری و بواری پەرەپێدانی خوێندنی باڵا، كە لەداهاتوودا لەلایەن دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی-یەوە لە هەرێمی كوردسان و عیراق جێبەجێدەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان