״گلدانەوەی ئاو لە عیراق بە رێژەی 30 % بەرزبۆتەوە״

09:54 - 2023-04-26
عیراق
224 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق، رایگەیاندووە: گلدانەوەی ئاو لە عیراق، بە رێژەی 30 % بەرزبۆتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، رایگەیاندووە: هاوكاری و پشتیوانیكردنی دۆسێی ئاو، ئەركی هەموانە نەك تەنها لایەنێكی دیاریكراو، وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاویش ساڵانە پێویستی بە لانیكەم تریلیۆنێك و 500 ملیار دینار هەیە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەكانی تایبەت بە ئاو و دروستكردنی بەنداو، راشیگەیاندووە: بەهۆی زۆری بارانبارینەوە گلدانەوەی ئاو لە عیراق بەراورد بە سەرەتای وەرزی زستان بە رێژەی 30 % بەرزبۆتەوە و ئاوی خواردنەوە و بەكارهێنانیشی بۆ هەر بوارێكی تر، مەترسی لەسەر نییە و گرەنتی كراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان