یەكەم یاریی گەڕانەوە

10:13 - 2023-04-27
وەرزش
263 جار خوێندراوەتەوە

ره‌وه‌ز ئیسماعیل

ئەمشەو پێنجشەممە 27/4 لە یاریگای كامپ نو سپۆتیفای، یەكەم یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین و دوو یاریی پێشكۆتایی چامپیۆنس لیگی كچانی ئەوروپا دەكرێت.
هەردوو یاریی چوون رۆژانی 22 و 23 ی ئەم مانگە كراون و ئەنجامەكانیان بەمشێوەیە بوون:
*چێڵسی (0) × بارسیلۆنا (1).
*ڤۆڵڤسبۆرگ (2) × (2) ئەرسناڵ.
ئەمڕۆ یانەی بارسیلۆنا لە یاریگای خۆیدا یاریی گەڕانەوە بەرامبەر یانەی چێڵسی لەندەنی دەكات و براوە لەلێكدانی ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە دەگاتە یاریی كۆتایی، یارییەكەش سەعات 7:45 ی شەو دەستپێدەكات.
لەم یارییەدا ئەلیكسییا پۆتییاسی ئەستێرەی یانەی بارسیلۆنا رەنگە بۆ ماوەیەكی كەم بەشداریی یارییەكە بكات، ئەم كچە یاریزانە ماوەی دوو ساڵە بە باشترین یاریزانی جیهان و ئەوروپا دیاریی دەكرێت، لە مانگی تەموزی ساڵی رابردوو 2022 –ەوە و پێش دەستپێكردنی یۆرۆی كچان توشی پێكانێكی قورس بوو، بەوەش ئەوە نزیكەی ساڵێكە نەیتوانیوە هیچ یارییەك بۆ یانەی بارسیلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بكات.
ئێستا چارەسەرەكانی بەرەو كۆتایی دەچن و بەمزوانە دەست بەیارییكردن دەكاتەوەو رەنگە ئەمشەو تەنیا لەبەر هاندەرانی یانەكەی لەم یارییەدا بەشداریی بكات، ئەمەش تەنیا لەبەر ئەوەی كە ئەمە دوا یاریی یانەكەیەتی لە كامپ نو سپۆتیفای و دەیەوێت جارێكی تر لەبەردەمیاندا ئامادە بێتەوەو هەردوولا دوا سڵاوی ئەمساڵ لەیەكتر بكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان