لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر کورسی پێکھاتەکان تۆمارکرا

03:38 - 2023-05-02
عیراق
278 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دادگای فیدراڵی، سکاڵای یاسایی لەسەر کورسی پێکھاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد بۆ ھەڵوەشاندنەوەی 11 کورسی کۆتاکان. 
سۆران عومەر. سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەمڕۆ لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر کورسی پێکھاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە، بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەو ماددە یاسایەی کە 11 کورسی کۆتای بە پێکھاتەی تورکمان و مەسیحی و ئەرمەن بەخشیووە.  
روونیشیکردەوە، بەپێی مادە یاساییەکەی ھەڵبژاردنی ساڵی 1992، پێنج کورسی بۆ تورکمان و پێنج کورسی بۆ مەسیحییەکان و کورسییەکیش بۆ پێکھاتەی ئەرمەن دیاریکراوە کە ئەوەش ھیچ دادپەروەرییەکی تێدا نییە و پێچەوانەی ئەو یاسایەی دیکەیە کە دواتر و لە ساڵی 2015 دەرچووە وەک یاسای مافی پێکھاتەکان.
سۆران عومەر راشیگەیاند، سکاڵاکەی لەسەر ئەو پرسە لە دادگای فیدراڵی وەرگیراوە و رێڕەوی خۆی وەرگرتووە، وردەکاری زیاتریش لەوبارەیەوە لە رۆژی دادگاییەکەدا ئاشکرا دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان