رۆژ هەڵەبجەیی
(1)
له‌چكه‌كانم حه‌وسه‌ڵه‌یان چوو
كچبوونم له كراسێكدا،
به قاچی شه‌قامێكه‌وه درێژ ده‌ڕوا..
(بایه‌ك ) پێم فێربووه،
كراسم ده‌نوقێنێ
كچبوونم چاوشاركێ!
(2)
چه‌ند دێڕكم مابوو بگه‌مه تۆ،
چه‌ند وشه‌یه‌ك فوو له باڵیان كرا
چه‌ند په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌مندا نووسین
كۆتا جار عیشق له،
پێخه‌فی زمانا پووچگه‌را!
(3)
رۆشتن له پرچه‌كاندا جاده،
پێڵاوه‌كان له هه‌نسكی پێیه‌كاندا برین،
ئه‌م دڵته‌نگییه ده‌ڕواته كوێ؟
له‌سه‌فه‌ری چوارشه‌مه‌یه‌كدا،
ژنبوونم پڕ له موسافیر و
تۆم فڕێ‌دا..
(4)
تا چاوه‌ڕوانی خه‌یاڵدان نه‌خۆش..
چوومه‌ته ئاوێنه‌یه‌كه‌وه سارد،
تۆ زستانترین فه‌رهه‌نگ،
كه گه‌رما گه‌شته فه‌نا،
تۆ بوون له‌مندا ون!
(5)
ڕژاوه‌ته من حه‌وشه‌ی،
ته‌قه‌ته‌قی كه‌وشه‌كانت،
گسكێك با‌نگم ده‌كا،
گه‌ڵا تا پاییز
دووری تا كه‌وشه‌كانت،
گسكێك له تۆدا مردن!
(6)
دڵه‌ڕاوكێكان چوونه‌ته په‌نجه‌ی نه‌زۆك،
یه‌قین چه‌قیوته لێژیی
تا ڕكاتی گریان،
قفڵێك له‌نوێژدا واژۆی ده‌رگا،
تۆ هێشتا موسافیری له جانتا!
(7)
له‌گه‌ڵ ئه‌زمونێكدا ڕۆشتم..
دیوار تاهێزی تیا‌بوو،
چووه لوتكه‌ی هه‌ڵچنین..
تا سواڵی ئومێد،
گیرفانه‌كانم گرینۆك،
دابه‌زین له‌ژیاندا تا كۆتایی تۆ،
وێستگه‌ی قه‌فه‌سێكه جریوه‌ترین..
فڕێدانی تۆ ئه‌زمونێكه له منا!