بارانی شیبا

01:19 - 2023-05-04
دووتوێ
211 جار خوێندراوەتەوە

شیبا مەریوانی 

ســۆی گــڕەی ناخ و دەروونم عالـەمی داگــرتووە
بەندەن و شاخ و هــەوار و تەمتەمی داگــرتووە

من خەیاڵم هێندە ناسک دا لە مەودای مەفتەنی
دیــدەکانم بۆیــە نـــیگای پڕ خەمــی داگــرتووە

شــەو لە ناکاو دێــتە هاوار مالکــی تەختی سەما
سەروەری کام سۆزی عیشـقە و ماتەمی داگرتووە

روو لە کەعبەی مانگی گۆنای شیرینی ئەرمەن نــەژاد
عەکسی شاهـ و کۆکەنی چین سەردەمی داگـرتووە

من بە تاسەی دیتنی ئەو گەر نەبـــێ دەمرم خـودا
چــون بڵاچەی دا لە سیــنەم سایەمی داگـــرتووە

کوا شەرابی لەعلی لێوی پـــیاڵەیەک ئەی ساقــیا
دڵ کە مەجــنونی هەوا بێ یار شەمی داگرتـــووە

پەنجەرەی دڵ پڕ لە هەڵـبەست دەبمە بارانی شیـبا 
ئەو مەمێــــکە و من کە زینــم تاســـەمی داگــرتووە


بابەتە پەیوەندیدارەکان