تا ئێستا زانیوتە پیاوە بەناوبانگەکەی میشلان لە چییەوە هاتووە؟

05:44 - 2023-05-08
هەمەرەنگ
339 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فەرەنسی  میشلان، یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی تایەی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا و خاوەنی پیاوێکی بەناوبانگە کە ناسراوە بە (پیاوەکەی میشلان) و بەدڵنیاییەوە بەرچاوتان کەوتووە، بەڵام ئایا دەزانیت دروستکردنی ئەو پیاوە لە چییەوە هاتووە؟


کەسایەتییەکە بۆیەکەمجار لەلایەن کۆمپانیای  میشلانەوە لە ساڵی 1984 لە پێشانگایەکی ساڵانەدا نمایش کرا، کە پێک هاتووە لە کۆمەڵێک تایەی لەسەر یەک داندراو کە مرۆڤێکی دروستکردووە و دواتریش شێوەی ماسولکەی پێدراوە کە هێمایە بۆ بەهێزی تایەکانی   میشلان.


بەهۆی ئەوەی لەو ساڵانەدا کۆمپانیاکە تایەی رەنگی سپی و خۆڵەمێشی دروستدەکرد، هەر بۆیە کەسایەتییەکەش رەنگی سپییە نەک رەش، کە ئێستا کۆمپانیاکان بۆ دروستکردنی تایە رەنگی رەش بەکار دەهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان