بۆ یه‌كه‌مجار ده‌زگای میدیایی كوردسات، درامایه‌ك له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌م و قسه و په‌نده‌كانی زانا و بیرمه‌ند و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی كورد (پیره‌مێرد) به‌رهه‌مدێنێت.
درامای پیره‌مێرد ئێستا ده‌ست به وێنه‌گرتنی كراوه، كه چه‌ندین ئه‌كته‌ری دیاری كوردستان رۆڵی تێدا ده‌گێڕن له‌وانه: عومه‌ر كه‌ریم ئاغا، نوری كاكه خان، زاهیر غه‌ریب. دڵشاد كوێستانی، ستار سابیر، شیروان عیزه‌دین، شاهۆ سیروان، موزه‌فه‌ر محه‌مه‌د، ئاسۆ جۆڵا و ئازاد سۆرانی و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی تر.
دراماكه، كه به‌رهه‌می (كوردسات)ه، باس له خه‌سڵه‌ته باش و خراپه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كات به پشت به‌ستن به بیره‌وه‌ری و شیعر و ئه‌ده‌ب و قسه‌ی نه‌سته‌ق و په‌نده‌كانی پیره‌مێرد-ی نه‌مر و گونجاندنی له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخانه، درامای پیره‌مێرد، ئاماده‌كردن و سیناریۆ و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند شۆڕش قادره.