بە بەشداریی 30 هەزار سەرباز، پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، دەستیكرد بە مانۆڕێكی سەربازیی بەرفراوان لە نەرویژ.
ئامانجی مانۆڕەكە، تاقیكردنەوەی تواناكانی نەرویژە بۆ وەرگرتنی هاوكاریی دەرەكی لە ئەگەری هێرشكردنەسەری. ئەوەش لە مادەی پێنجی پەیماننامەی ناتۆدا هاتووە، كە لە ئەگەری هێرشكردنەسەر هەر ئەندامێكی ناتۆ، ئەوا لەلایەن ئەندامەكانی دیكەوە هاوكاریی پێشكەش دەكرێت، یان راستەوخۆ بەرگری لێدەكرێت.
بە وتەی فەرماندەی فەرماندەیی نەرویژ، كە سەرپەرشتیی مانۆڕەكە دەكات، مانۆڕەكە سروشتێكی بەرگری هەیە و پەیوەندی بە هێرشكردنەوە نییە.
روونیشیكردەوە: مانۆڕەكە، مەشقی سەربازیی وشكانی و دەریایی و ئاسمانی و دابەزاندنی سەربازی بە پەرەشوت لەسەر خاكی وڵاتەكەی لەخۆدەگرێت.
لە مانۆڕەكەدا، 200 فڕۆكە و 50 كەشتیی جەنگی هەر 27 وڵاتەكەی ناتۆ بەشدارن، كە تا سەرەتای مانگی داهاتوو دەخایەنێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە، كە هەفتەی رابردوو، باڵیۆزی روسیا لە ئۆسلۆ رایگەیاند: بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانی ناتۆ لە نزیك سنوورەكانی وڵاتەكەی، مەترسیی لەسەر تێكچوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەكە هەیە.
سەرچاوە/ ئاژانسەكان