سەرۆکی پەرلەمان: رێکارە یاساییەکانی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن تەواوکراون

03:27 - 2023-05-16
کوردستان
212 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رێکارە یاساییەکانی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن تەواوکراون و چاوەڕوانن لایەنەکان لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن رێکەون.
د.ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ڤیللی ڤارجیولا، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق، رایگەیاند، ھەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ھەنگاوەکان و گەیشتن بە رێکەوتنی کۆتایی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسی ھەڵبژاردن.
وتیشی، رێکارە یاساییەکانی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن تەواوکراون، چاوەڕوانن لە دەرفەتێکی نزیکدا لایەنەکان لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن بگەنە رێکەوتن.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عیراق جەختیانکردۆتەوە لەوەی کە پێویستە پەلەبکرێت لە ئامادەکارییەکان و گەیشتن بە داڕشتنی کۆتایی لەسەر کۆی ئەو پرسانەی تائێستا بوونەتە لەمپەر لە بەردەم پڕۆسەی ھەڵبژاردندا.

#پەرلەمانی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان