هێڵی سەوز رایەڵەیەکی بەردەوامیی سەرۆک بافڵ و خەڵکی خۆشەویستی کوردستانە

09:58 - 2023-05-20
کوردستان
571 جار خوێندراوەتەوە

هێڵی سەوز (Green Line) سەنتەرێکی پەیوەندیکردنە و لە لایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دامەزراوە و سەرپەرشتی دەکرێت.
ئەرکی سەنتەرەکە بریتییە لە وەرگرتنی داواکاریی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان، عیراق و دەرەوەی وڵات.
هێڵی سەوز لە ئەمڕۆوە کارەکانی دەستپێدەکات و هاووڵاتییان دەتوانن هەر سەرنج و پێشنیارێک یاخود رەخنە و سکاڵایەکیان هەیە دەربارەی کاروباری رێکخراوەیی یەکێتی یان حکومەت، پەیوەندی بکەن و دەنگی خۆیان بگەیەنن.
دەمانەوێت دڵنیایی بەهەموو لایەک بدەین هەر داواکارییەک پەیوەست بێت بە کاروباری حزبی، لە لایەن تیمێکی تایبەتی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و کار لەسەر سکاڵا و پێشنیارەکان دەکرێت. هەموو ئەو سەرنج و پێشنیارانەش کە پەیوەستە بە حکومەتەوە، وەک راسپاردە پێشکەش بە تیمی یەکێتی لە حکومەت دەکرێت و بۆ هەر کەیسێک وەڵامدانەوەی پێویستیان دەبێت.ن
هێڵی سەوز رایەڵەیەکی بەردەوامیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و خەڵکی خۆشەویستی کوردستانە. هەموو دەنگە جیاوازەکان بە لێپرسراوە حزبی و حکومییەکان دەگەیەنێت و لە خزمەت هەموو چین و توێژە جیاوازەکاندایە. بەبێ گوێدانە پێشینی حزبی، ئاینی و نەتەوەیی هەموو سەرنجەکان وەردەگرێت و بەدواداچوونیان بۆ دەکات.
هاووڵاتییان دەتوانن لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە تاوەکو 12ی شەو لە رێگەی ئەم ژمارەیەوە پەیوەندی بە (هێڵی سەوز)ـەوە بکەن:
0535979

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان