NBA بەكوێ گەیشتووە؟

11:45 - 2023-05-22
وەرزش
265 جار خوێندراوەتەوە

خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا (NBA) دوو قۆناغ لە قۆناغەكانی پلەی ئۆفی بڕیوە و ئێستا گەیشتۆتە قۆناغی یاریی كۆتایی ناوچەكان.
ئەم خولە ساڵانە رێكدەخرێت، تیپە بەشدارەكان 30 تیپ لەسەرجەم ویلایەتەكانی ئەمریكاوە بەشداریی ئەم خولە دەكەن، بەسەر دوو ناوچەی خۆر هەڵات و خۆر ئاوادا دابەشكراون، هەرناوچەیەكیش لەم دوو ناوچەیە، بەسەر سێ گروپدا دابەشكراون بەمشێوەیە:
ناوچەی خۆر هەڵات
گروپی ئۆقیانوسی ئەتڵەسی
*بۆستۆن سێڵتیكس.
*بروكلن نتس.
*نیویۆرك نیكس.
*تۆرینتۆ راپتۆرس.
*فلادلفیا سەڤنتی سكسەرس.
گروپی ناوەند
*شیكاگۆ بۆڵز.
*كلیڤلاند كافالیێرس.
*دیترۆیت پستۆنس.
*ئیندیانا بایسەرس.
*میلۆكی باكس.
گروپی باشووری خۆر هەڵات
*ئەتڵەنتا هوكس.
*چارلۆت هۆرنێتس.
*میامی هیت.
*ئۆرلاندۆ ماجیك.
*واشنگتۆن ویزاردس.
ناوچەی خۆر ئاوا
گروپی باكووری خۆر ئاوا
*دینڤەر ناگاتس.
*مینیسۆتا تیمپەر وڵڤس.
*ئۆكلاهۆما سیتی ساوندەر.
*پۆرتلاند ترایل بلایەزەرس.
*یۆتا جاز.
گروپی ئۆقیانووسی ئارام
*گۆڵدن ستەیت وریەرس.
*لۆس ئەنجلس كلیپەرس.
*فینیكس سەنس.
*ساكرامینتۆ كینگس.
*لۆس ئەنجلس لەیكەرس.
باشووری خۆر ئاوا
*داڵاس مافریكس.
*هیوستن رۆكێتس.
*ممفیس گریزلێس.
*نیو ئۆرلیانز پیلیكانس.
*سان ئەنتۆنیۆ سپێرس.
سەرجەم یارییەكانی ئەم قۆناغە كران و یەكەم تا هەشتەمی هەردوو ناوچەی خۆرهەڵات و خۆر ئاوا دەركەوتن كە سەرجەم 16 تیپ دەكەن و دەگەنە قۆناغی پلەی ئۆف.
پلەی ئۆف
سیستمی یارییەكانی پلەی ئۆف بەمشێوەیەیە، یەكەمی ناوچەكە×هەشتەم، دووەم×حەوتەم، سێیەم×شەشەم، چوارەم×پێنجەم، هەرتیپێك لەم قۆناغەدا توانی 3+1 یاریی لە تیپی بەرامبەر بباتەوە دەگاتە قۆناغی دووەم، ئەم یارییانەش هەموویان كران، و ئەنجامەكانیان بەمشێوەیە بوون:
ناوچەی خۆر هەڵات
* میلۆكی باكس       (1)   ×میامی هیتس       (8) (1-4).
*بۆستۆن سێڵتیكس    (2)   ×ئەتڵەنتا هوكس    (7) (4-2).
*فلادلفیا 76          (3)  ×بروكلن نتس        (6) (4-0).
* كلیڤلاند كافالیێرس (4)  ×نیویۆرك نكس      (5) (1-4).
ناوچەی خۆر ئاوا
* دینڤەر ناگاتس    (1)   ×   تیمپەر وڵڤس           (8) (4-1).
* ممفیس گریسلێس (2)   × لۆس ئەنجلس لەیكەرس  (7) (2-4).
*ساكرامینتۆ كینگس (3)   × گۆڵدن ستەیت وریەرس   (6) (4-3).
* فینیكسسانس       (4)   × لۆس ئەنجلس كلیپەرس  (5) (4-1).
پێشكۆتایی ناوچەكان
دواتر یارییەكان پێیان نایە قۆناغی هەردوو یاریی پێشكۆتایی ناوچەكانەوەو براوەكانی ئەم قۆناغە یارییەكانیان كرد و ئەنجامی یارییەكانیش  بەمشێوەیە بوون:
خۆرهەڵات
*مەیامی هیت×نیویۆرك نكس        (4-2).
فلادلفیا 76  ×بۆستۆن سێڵتیكس    (3-4).
خۆر ئاوا
*دینڤەر ناگاتس          ×فینیكس سانز            (4-2).
*گۆڵدن ستەیت وریەرس×لۆس ئەنجلس لەیكەرس  (2-4).
یاریی كۆتایی ناوچەكان
ئێستا یارییەكان پێیان ناوەتە یاریی كۆتاییەوەو تا ئێستاش لە یاریی كۆتایی هەر ناوچەیەكدا دوو یاریی كراون، مەیامی هیت دوو یاریی یەك لەسەر یەكی لە بۆستۆن سێڵتیكس بردۆتەوە، دینڤەر ناگاتسیش دوو یاریی یەك لەسەر یەكی لە لیەكەرس برۆدتەوە و هەریەكەیان 2-0 لە پێش ئەوی ترەوەیەو یارییەكانیش بەردەوامن و براوە لەم یارییانەو یاریی كۆتایی ئەمساڵی NBA  دەكەن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان