د. جولی سمیس دەڵێت: هەشت ئاماژە ئەوە نیشان دەدەن بەڕاستی تۆ دڵێکی گەورەت هەیە کە لەوانەیە ببێتە هۆی ئازارێکی زۆر بۆت:
یەکەم/
چەندین جار خەڵک دەبەخشیت، تەنانەت لە کاتێکدا شایانی ئەو بەخشینەش نین.
دووەم/
دەتەوێت یارمەتی هەموو کەسێک بدەیت تەنانە هی ئەوانەش کە بیر لەوە ناکەنەوە یارمەتی تۆ بدەن.
سێهەم/
سەرەڕای ئەوەی حەزدەکەیت یارمەتی هەموو کەسێک بدەیت، بەڵام لەوەدا کێشەت هەیە کە یارمەتی کەس قبووڵ بکەیت.
چوارەم/
لەبەرئەوەی ناتەوێت ئەو کەسانە نائومێد بکەیت، بەلاتەوە قورسە پێیان بڵێی نەخێر.
پێنجەم/
زۆر بەقووڵی هەست بەشتەکان دەکەیت و داوای لێبووردن دەکەیت ئەگەر خەتای تۆش نەبێت.
شەشەم/
بە کەسانی هەڵەوە نووساویت، چونکە کەسێکی هەمیشە باشییەکانی خەڵک دەبینیت.
حەوتەم/
لەوانەیە زۆر تووشی شۆک بیت، لەبەرئەوەی زۆربەی کەسەکان بەو شێوەیە رەفتارت لەگەڵ ناکەن کە تۆ لەگەڵیان دەکەیت.
هەشتەم/
بەڵام قەت رێگە نادەیت هیچ کەسێک دڵت بگۆڕێت.
لە ئنستاگرامەوە،
خونچە.