کەریم شکور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پارێزگای سەڵاحەدین نووسراوێکی بۆ دابینکردنی بودجەیەک بۆ بەگەڕخستنەوەی یاسای قەرەبووکردنەوەی ھاووڵاتیانی زەرەرمەندی دەستی رژێمی پێشووی عیراق پێداوە.
وتیشی، لەسەر بنەمای ئەو داوایە وەزیری دارایی عیراق بەنووسراوی ژمارە 26065 لە 2023/5/17 بڕیاریدا بە تەرخانکردنی بڕی 250 ملیار دینار لە بودجەی خەمڵێنراوی عیراق بۆ بەگەڕخستنەوەی ئەم یاسایە، کە تێیدا ھەموو زەرەرمەندانی دەستی رژێمی پێشووی عیراق لێی سوودمەند دەبن.
نووسینگەی راگەیاندنی کەریم شکور