سه‌رتیپ به‌ختیار بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی وه‌رزشی، كۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ری و به‌رنامه‌ی مه‌یدانی وه‌ك به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی رۆژانه‌ی خه‌ڵك پێشكه‌شكردووه، ئێستا بێژه‌ری هه‌واڵی سیاسییه له تۆڕی میدیایی كوردسات، راگه‌یاندنی به حه‌زوخولیا هه‌ڵبژاردووه نه‌ك بۆ بژێوی ژیانی.
سه‌رتیپ به‌ختیار به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند، سه‌ره‌تای كاركردنم له دونیای راگه‌یاندن له ساڵی 2008 بووه، یه‌كه‌م جار وه‌ك بێژه‌ری رادیۆ كارم كرد، سوپاس بۆ هاوڕێ و برای خۆشه‌ویستم كاك فه‌همی بورهان كه ئه‌وكات به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی مه‌ده‌نیه‌ت بوو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ره‌خساندم تاكو ببم به یه‌كێك له بێژه‌ره‌كانی ئه‌و رادیۆیه، بێگومان من له یه‌كه‌م هه‌نگاوم ئه‌زموونم وه‌رگرت چونكه رادیۆ بۆ من قوتابخانه‌یه‌ك بوو.
سه‌رتیپ به‌ختیار راشیگه‌یاند، پاش چه‌ند ساڵێك توانیم رووبكه‌مه میدیای بینراو، له راستیدا بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه هێنده‌ی خولیام هه‌بوو بۆ راگه‌یاندن بۆ من هێنده سه‌رچاوه‌ی بژێوی نه‌بوو، بێگومان ئه‌گه‌ر بمه‌وێت گوزارشت له كاره‌كه‌شم بكه‌م هه‌میشه وتوومه راگه‌یاندن ده‌ریایه‌كی بێ بنه چه‌ند مه‌له‌وانێكی شاره‌زا بیت هێشتا پێویسته فێر بیت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یت به قووڵاییه‌كه‌ی.
سه‌رتیپ وتیشی، ئامانجم ئه‌وه‌یه ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی له پێشمه بتوانم كاری جوانتر و باشتر پێشكه‌ش بكه‌م له ده‌زگای میدیایی كوردسات، هه‌روه‌ك هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم له‌و ده‌زگایه هه‌وڵمانداوه به ئه‌مانه‌ته‌وه پارێزه‌ری ئاداب و كه‌لتوری كۆمه‌ڵگای كوردی بین، له كۆتايیدا ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم بواری میدیا زۆر شتی جوانی پێ به‌خشیم و زۆر كه‌سی جوان و باش و به ئه‌مه‌كی پێناساندم، به‌ڵام هه‌مان كات زۆر شتی ژیانی تایبه‌تی لێسه‌ندمه‌وه كه ره‌نگه قورس بێت بنیاتنانه‌وه‌یان به‌ڵام په‌شیمان نیم له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بواره‌و پێم وایه بڕیارێكی دورستم داوه.
هه‌موو كارێك چۆن سه‌ره‌تای هه‌یه ئاواشی كۆتايی هه‌یه، ئه‌شێت رۆژێك وه‌ك هاوڕێكانم كه سه‌رده‌مانێك كاریان كردووه و ئێستا سه‌رقاڵی بوارێكی ترن منیش رۆژێك بواری راگه‌یاندن جێبهێڵم.
دیانا ئه‌حمه‌د