دیانا ئه‌حمه‌د
رۆژی شه‌ممه 27/5/2023، سه‌عات 6ی ئێواره، گروپی كیژانی سلێمانی له هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی كۆنسێرتێك دەكەن، كۆنسێرته‌كه له هۆڵی رۆشنبیری له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به میوانداری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی هونه‌ری هه‌ولێره، له‌م كۆنسێرته‌دا چه‌ندین به‌رهه‌می گۆرانی و میوزیك به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان پێشكه‌ش دەكرێت، ئامانجی ئه‌م گروپه زیندووكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری كورده‌وارییه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، گروپی كیژانی سلێمانی به جلوبه‌رگی ره‌سه‌نی كوردییەوە كۆنسێرته‌كه دەکەن هه‌ر یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان حه‌مه ره‌وف كه‌ركوكی و پێشه‌نگ غه‌فور و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی تر له كۆنسێرته‌كه‌دا به‌شدارده‌بن.
گروپی كیژانی سلێمانی ساڵی 2003 له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قەرەداغییەوە دامه‌زراوه، ژماره‌ی ئه‌ندامانی 32 ئه‌ندامه، ئه‌م گروپه سه‌ربه‌خۆیه سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێك نییه و به‌رهه‌مه‌كانیان جیاواز و هه‌مه‌ڕه‌نگه له سه‌ره‌تای دامەزراندنییەوە تاكو ئێستا له چالاكیيه‌كانی دانه‌بڕاوه و به‌رده‌وامه.