د. سپیدە هاشم زادە کە دکتۆراکەی لەبواری دەروونزانیدایە، دەڵێت: بۆ ئەوەی رووی راستەقینەی کەسێکت بۆ دەرکەوێت بە دوو شێوە رەفتاری لەگەڵ بکە. دەشڵێت هەرچەندە ئەم دوو رێگایە تاڕادەیەک دوو رێگای بەدکارانەیە، بەڵام ئەنجام دەدات بە دەستەوە:
یەکەم/
هەتا دەتوانیت ئەو کەسە تووڕە بکە و لێگەڕێ بتەقێتەوە و ناخی خۆی هەڵڕێژێت، ئەوسا هەم شێوازی راستەقینەی قسەکردنی و رووی راستەقینەیت بۆ دەردەکەوێت.
دووەم/
ئەو کەسە حەزی لە چییە و داوای چی دەکات بە پێچەوانەی ئەوەوە رەفتار بکە. لەم حاڵەتەشدا لە قاڵبی تەمسیل دەردەچێت و رووە راستەقینەکەی ئاشکرا دەکات.
لە ئنستاگرامەوە،
خونچە.