ئەو خانووەی هیتلەر تێیدا لەدایكبووە مشتوومڕی ناوەتەوە

12:50 - 2023-05-26
هەمەرەنگ
182 جار خوێندراوەتەوە

لەساڵی 1889 ئەدۆلف هیتلەر سەركردەی نازییەكان لە خانوویەكی كۆنی شاری(براوناو) لە باكوری رۆژئاوای نەمسا لە نزیك سنوورەكانی ئەڵمانیا لەدایكبووە.
هیتلەر منداڵی لەم خانووەدا بەسەر بردووە، ئێستا دەسەڵاتدارانی نەمسا بەنیازن خانووەكە نۆژەنبكەنەوە و بكەن بە ناوەندێك بۆ خولی پەروەردی پۆلیس بۆ مافەكانی مرۆڤ.
لەبەردەم خانووەكەدا بەردێكی یادگاری دانراوە و لێی نووسراوە"لەپێناو ئاشتی، ئازادی، دیموكراسی، نابۆ گەڕانەوەی فاشیزم، ملیۆنان قوربانی هۆشداریی دەكەن"
پرسی بەكارهێنانی خانووەكەی هیتلەر مشتوومڕی ناوەتەوە، بەپێی راپرسییەك كە لەلایەن "پەیمانگای بازاڕ"وە كراوە، 53% بەشداربووان لەگەڵ ئەوەدا بوون كە ماڵەكە بكرێت بە ناوەندێكی كە كار لەسەر دۆسییەی دژی نازی و بڵاوكردنەوەی لێبوردەیی و ئاشتی بكات.
ئەمساڵ دەستدەكرێت بەنۆژەنكردنەوەی ئەو خانووەی هیتلەر تێدا لەدایكبووە و پرۆسەكە ساڵی 2025 تەواو دەبێت، بڕیارە ساڵی 2026 حكومەتی دەستبكات بە كردنەوەی خولی پەروەردەی پۆلیس تێیدا.
سەرچاوە: روسیا الیوم

بابەتە پەیوەندیدارەکان