سوپرایزێکی گەورە بۆ دەرچوانی زانکۆ

12:53 - 2023-05-27
هەمەرەنگ
169 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاهەنگی دەرچوونی زانکۆی ماساشوستس لە بۆستن، سەرمایەدارێک سوپرایزێکی گەورە بۆ خوێندکارانی دەرچوو دەکات و بڕی 2.5 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت.
لە نێو ئاهەنگەکەدا، روب هیل، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گرانیت بۆ پەیوەندییەکان چووە سەر ستەیج و رایگەیاند، هەر خوێندکارێک بڕی 500 دۆلاری پێدەدرێت بۆخۆی و 500 دۆلاریش بۆ ئەوەی کە بیدات بە کەسێک یان دامەزراوەیەک کە دەزانێت پێویستی پێیەتی.
بەهۆی ئەوەی ژمارەی خوێندکارەکان 2500 خوێندکار بوون و هەر خوێندکارێکیش بڕی 1000 دۆلاری پێدرا، لەو ئاهەنگەدا روب بڕی 2.5 ملیۆن دۆلاری بەخشی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان