لە سوید کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە بۆ شاعیر ( ئەحمەد محەمەد ) سازدەکرێت.

10:38 - 2023-05-28
هەمەرەنگ
560 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری  بە هاوکاری ئابی ئێفی سویدی و شارەوانی یۆتۆبۆری، کۆڕێکی شیعر و مۆسیقا بۆ ( ئەحمەد محەمەد ) سازەکات.

ئەمجارەش بە تەلیسمی  عەشقا، بەناو کێڵگەی تینوی نیشتمانا، ئەحمەد محەمەدی شاعیر  دەگەڕێتەوە بۆ لای دڵە غوربەتییەکان
لە سویدو  لە شاری یۆتۆبوری  لەگەڵ سرووتیکی پڕ لەهەستی میوزیک و دنیای  پڕ لە ئەوینی شیعر، شاعیری شیعری تەمەن، لە سێبەری دیوانێکی نوێدا شیعر دەچڕێ پێمان دەڵێ: هەرچی دەڵێم هەڵقوڵاوی عەشقی ئێوەیە ئەی هاوڕێیانی دوورەوڵات
هونەرمەند ئاسۆ دیلان بە موزیک بەشداری کۆڕەکەیە
رۆژی : 11/6/2023 
سەعات: 6ی ئێوارە
شوێن: هۆڵی فلۆک هاوس هەمەر کولەن.

11 Juni 2023
Söndag kl. 18.00
Folkets Hus Hammarkullen

بابەتە پەیوەندیدارەکان