سارا عه‌باس بێژه‌ر و پێشكه‌شكار، به‌رنامه‌ی ستۆدیۆی كه‌ركوك، سپۆت لایت، كه‌ی ئارتی ڤیژن، سێڕیان، ساباتی ره‌مه‌زانی پێشكه‌ش كردووه، ئێستا له كه‌ناڵی كه‌ركوك به‌رنامه‌ی به‌یانی باش پێشكه‌ش ده‌كات.
سارا عه‌باس به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند، به‌ر له 3 ساڵ به دونیای راگه‌یاندن شادبووم، سه‌ره‌تا له به‌رنامه‌ی ستۆدیۆی كه‌ركوك له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك وه‌كو پێشكه‌شكار ده‌ركه‌وتم و به‌رده‌وام له رادیۆی كه‌ركوك ئێف ئێمیش به‌رنامه‌م هه‌بووه، راگه‌یاندن بووه به به‌شێكی گرنگی ژیانم به‌تایبه‌ت كه هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌زوخولیای ئه‌م كاره‌م هه‌بووه و هه‌میشه پێم خۆش بووه كه به‌شێكبم له‌م جیهانه.
سارا راشیگه‌یاند، هه‌میشه ویستوومه په‌یامێك بگه‌یه‌نم ئه‌ویش ئاشكراكردنی راستییه‌كانه و ئامانجیشم گه‌یاندنی زانیاری و به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه، بێگومان كێشه و فشار له هه‌موو پیشه‌یه‌كدا هه‌یه نه‌ك ته‌نها له راگه‌یاندندا، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان خۆی له خۆیدا هه‌نگاوێكی چاره‌سه‌ركردنه.
سارا عه‌باس وتیشی، ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كه‌م جیاوازن له‌یه‌كتر و هه‌مووی یه‌ك جۆر بابه‌ت نیيه به‌ڵكو سیاسی، هونه‌ری، هه‌مه‌ره‌نگیشه، مه‌رجیش نییه له‌و بواره‌دا كاربكه‌یت كه بڕوانامه‌ت لێی به‌ده‌ستهێناوه، چونكه خۆشم یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی پیشەسازیم، به‌ڵام له راگه‌یاندن كارده‌كه‌م، ئێستاش بۆ به‌ده‌ستهێنانی بروانامه‌یه‌كی تر ده‌خوێنم، هاوكات زانینی زمان یارمه‌تیده‌رێكی باشمبووه له كاره‌كه‌مدا، له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا راگه‌یاندن بۆ خانمان ئاسان نییه زۆركەس دووركه‌وتنه‌وه و زۆریش رۆژانه رووبه‌ڕووی زۆر شت ده‌بنه‌وه ئه‌وه‌ی گرنگه له‌كاتی بڕیاردانت بۆ كاركردن له‌م بواره‌دا ده‌بێت به ته‌واوه‌تی ئاماده‌ی ئه‌و فشاره‌بیت كه دێته سه‌ر رێت، به‌ڵام به بوونی كه‌سانێكی باش بۆ پێدانی وزه و پاڵپشتیكردنت و به بوونی هیمه‌ت و هێزی خۆت ده‌توانیت سه‌ركه‌ویت به‌سه‌ر هه‌موو ناخۆشییه‌كاندا و له كاره‌كه‌ت به‌رده‌وام بیت.
دیانا ئه‌حمه‌د