ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
رێكخراوی یونسێف له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری دا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری نه‌مانی ئاسایشی خۆراك له هه‌ریه‌ك له ئه‌ریتیریا، جیبۆتی، سۆمال، سودان و كینیا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه‌دا نزیكه حه‌وت ملیۆن منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ به‌ده‌ست به‌دخۆراكییه‌وه ده‌ناڵێنن و له‌و ژماره‌یه‌ش دوو ملیۆن منداڵ نزیكن له‌وه‌ی له برساندا بمرن.
ئه‌م جۆره هۆشدارییه یه‌كه‌مجار نییه كه سه‌باره‌ت به كیشوه‌ری ئه‌فریقا بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌ڵام جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه كه له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا كێشه‌كه قووڵتر بۆته‌وه، ئه‌ویش چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه، وه‌ك: گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیادا كه بارودۆخی خۆراكی له هه‌موو جیهاندا هه‌ژاندووە.
ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه باسكران، ده‌كه‌ونه شوێنێكی زۆر ستراتیجییه‌وه، كه ته‌نگه‌ی بابولمه‌نده‌به، ناوچه‌كه زۆر گرنگه بۆ بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی له رێگه‌ی ده‌ریای سوور و كه‌ناڵی سوێسه‌وه كه هه‌میشه جێگه‌ی چاوتێبڕنی وڵاتانی داگیركه‌ر بووە، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه له باشووره‌وه زه‌ریای هیندی ده‌وری داوه، له باكووره‌وه ده‌ریای سوور و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ده‌ندیشدا ده‌ڕوانێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ش له ده‌ریاچه گه‌وره‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقاوه نزیكه كه خاوه‌نی سامانی نه‌وت و كانزای زۆر بە بەهایە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خراپترین شوێنه بۆ ژیان.
له كانونی یه‌كه‌می 2022دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر رێوشوێنی پێویست نه‌گیرێته‌به‌ر، ئه‌وا زیاتر له 20 ملیۆن منداڵ له ئه‌سیوپیا و كینیا و سۆمال رووبه‌ڕووی مه‌ترسی برسێتی كوشنده ده‌بنه‌وه، مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌ش زۆر به ئاسانی له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه له هه‌مان ساڵدا و ته‌نیا له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا رێژه‌كه %100 زیادی كردووه و تا كۆتایی ساڵه‌كه له 10ملیۆنه‌وه بۆته 20 ملیۆن.
ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرن
رێكخراوی یونیسێف هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێ: له‌و سێ وڵاته‌دا كه باس كران، نزیكه‌ی دوو ملیۆن منداڵ پێویستیان به چاره‌سه‌ری ده‌ستبه‌جێ هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تووشی به‌دخۆراكییه‌كی کوشندە بوون و ئه‌گه‌ر فریایان نه‌كه‌ون ده‌مرن.
ئه‌و رێكخراوه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه دوو ملیۆن و 700 هه‌زار منداڵ به‌هۆی برسێتییه‌وه ناتوانن بچنه‌وه بۆ قوتابخانه، چوار ملیۆن منداڵی دیكه‌ش به هه‌مان هۆكار خه‌ریكه ده‌ست له خوێندن هه‌ڵگرن.
به شێوه‌یه‌كی گشتی و به گوێره‌ی ئاماره‌كان له هه‌موو كیشوه‌ری ئه‌فریقادا زیاتر له 26 ملیۆن هاووڵاتی ئاسایشی خۆراكیان نییه و ته‌نیا له سۆمال نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن كه‌س كه ده‌كاته %40ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئاسایشی خۆراكیان نییه، له ئه‌سیوپیاش حه‌وت ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س بێ شێو سه‌رده‌نێنه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ی كه له ساڵی 1981ەوه رووی كردۆته وڵاته‌كه‌یان، له كینیاش سێ ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌س هه‌مان كێشه‌ی نه‌بوونی ئاسایشی خۆراكیان هه‌یه، به‌وه‌دا كه دوو ساڵ پێشتر له كینیا ئه‌و ژماره‌یه نه‌ده‌گه‌یشته 500 هه‌زار كه‌س، ده‌رده‌كه‌وێت كێشه‌كه زۆر مه‌ترسیداره، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نیا له 24 مانگدا ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی رووبه‌ڕووی برسێتی بوونه‌ته‌وه به رێژه‌ی %600 زیادی كردووه.
پێشبینییه‌كان باش نین
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشبینی گه‌شبینانه‌ی نییه بۆ ئه‌و دۆخه، چونكه به هاوكاری لیژنه‌یه‌ك له خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی، راپۆرتێكیان ئاماده‌كردووه، به پێی ئه‌و راپۆرته %25ی دانیشتوانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا ئاسایشی خۆراكیان نییه، 27 ملیۆن كه‌س له‌و كیشوه‌ره‌دا برسێتی بڕستی لێبڕیون، تا كۆتایی ئه‌مساڵیش ئه‌و ژماره‌یه ده‌گاته 37 ملیۆن کەس.
سه‌باره‌ت به هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی برسێتی له‌و ناوچه‌یه، تۆڕی ورڵد وێزه‌ر ئه‌تریبیوشن له مانگی نیسانی 2023دا شیكارییه‌كی هۆكاری نه‌بوونی خۆراك له ناوچه‌كه‌دا كردووه، به‌پێی ئه‌و شیكارییەش هۆكاری یه‌كه‌م وشكه‌ساڵییه، هه‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و تۆڕه‌دا ده‌ركه‌وتووه، كه وشكه‌ساڵیش بۆته هۆی زۆربوونی ئه‌و غازانه‌ی كه دیارده‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات دووباره وشكه‌ساڵی روو بداته‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌مریكی كه له گۆڤاری (چاره‌نووسی زه‌وی)دا بڵاوبۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له 50 ساڵی داهاتوودا كیشوه‌ری ئه‌فریقا وای لێدێت كه توانای دابینكردنی خۆراكی ته‌نیا بۆ ملیۆنێك و 300 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، تا ئه‌و كاتیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی دانیشتوانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا بگاته سێ ملیار و نیو، كه‌واته له‌و كاته‌دا %60ی دانیشتوانی ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی برسێتی ده‌بنه‌وه.
ژێرخانی ئابوورییان لاوازه
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئاماژەشی به هۆكاره‌كانی برسێتی له‌و ناوچه‌یه‌دا كردووه و ده‌ڵێ: خراپبوونی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له‌سه‌رو هه‌موو هۆكاره‌كانه‌وه‌یه و دیارده‌ی رووته‌ڵه‌بوون و به بیابانبوونیش به پله‌ی دووه‌م دێت و لاوازیی ژێرخانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش هۆكارێكی دیكه‌یه، سه‌ره‌ڕای جه‌نگ و ململانێ، چونكه ئاشكرایه كه %60 ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی رووبه‌ڕووی برسێتی ده‌بنه‌وه، له‌و ناوچانه‌دان كه شه‌ڕو ململانێ‌یان تێدایه به تایبه‌تیش ئه‌فریقا. لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كان تا ساڵی 2030 ببنه هۆی ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی ناوچه‌كه %15 دابه‌زێت، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێت كه 100 ملیۆن كه‌سی دیكه‌ش رووبه‌ڕووی مه‌ترسی برسێتی ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووە كه په‌تا كۆرۆنا و دواتریش جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دوو هۆكاری گرنگی بڵاوبوونه‌وه‌ی برسێتییه له ئه‌فریقادا.
راپۆرتێكی رێكخراوی خۆراكی جیهانی WFP له مانگی كانونی دووه‌می ئه‌م ساڵدا راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا هاتووه، ملیۆنێك و 700 هه‌زار كه‌س له‌به‌ر برسێتی ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووه و به‌دوای نان و ئاودا وێڵن.
رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان به گشتی هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه بارودۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره و رۆژ به‌ڕۆژ خراپتریش ده‌بێت، به تایبه‌تی كه رێژه‌ی باران له وڵاتانی ئه‌فریقادا كه‌می كردووه و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش له ئارادایه كه په‌تاو نه‌خۆشی هاوشێوه‌ی كۆرۆنا روو بكاته ئه‌و ناوچانه.
پێویسته په‌له بكرێت
زۆربه‌ی راپۆرته‌كان كه له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ خراپتربوونی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه داوا ده‌كه‌ن په‌له بكرێت له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ هاوكاری و به‌ده‌نگه‌وه‌چوون و فریاكه‌وتنی ئه‌و هه‌موو هاووڵاتییه‌ی ئه‌فریقا كه به‌هۆی برسێتییه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مردندان، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته به‌رله‌وه‌ی كارله‌كار بترازێت ده‌ستبه‌كار بن و پلانی تۆكمه بۆ فریاگوزاری دابڕێژن، به تایبه‌تیش كار له‌سه‌ر شێوازی گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كان بكرێت، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به‌هۆی برسێتییه‌وه مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره، وه‌ك یه‌كێتی كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی خاچی سوور ده‌ڵێت، له ناوچه دووره ده‌سته‌كانن و ئه‌وانه‌ن كه به شێوازی كۆچه‌ری ده‌ژین و له‌به‌رئه‌وه‌ی جێگیر نین گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆیان ئاسان نییه.
سه‌رچاوه: نون بوست