شه‌هید یوسف ده‌رگه‌ڵه‌یی، كوڕه هه‌ژارێك به‌ڵام كادرێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له زانست و زانیاری و له بیركردنه‌وه و هه‌ستی
له بۆته‌ی خه‌باتدا هێنده ئازا و نه‌ترس بوو، بێ‌باك بوو به‌رامبه‌ر مه‌رگ و شه‌هیدبوون.
هه‌ڤاڵ فاروق جه‌میل، هاوڕێی شه‌هید یوسف وتی: ئاشانایه‌تیم له‌گه‌ڵ شه‌هید یوسف ده‌رگه‌ڵه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1967، كه زانكۆی به‌غدام ته‌واوكرد و گه‌ڕامه‌وه بۆ هه‌ولێر، له خه‌باتدا ریزی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا لێپرسراوی لیژنه‌ی فه‌رمانبه‌ران بووم و شه‌هید یوسفیش له‌و لیژنه‌یه‌دا بوو، ماوه‌ی ساڵێك به‌یه‌كه‌وه بووین.
تێبینیم ده‌كرد شه‌هید یوسف ده‌رگه‌ڵه‌یی پیاوێكی به‌ڕه‌وشت و زۆر به‌ڕێز بوو، كادیرێكی رۆشنبیر‌و ئه‌ده‌بدۆست بوو، له كاری رێكخستندا كه‌موێنه بوو، له كۆبونه‌وه‌كاندا هه‌میشه بۆچوونی خۆی هه‌بوو، به‌جۆرێك گوێمان لێده‌گرت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و لێپرسراومان بێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا هه‌ڤاڵ فاروق جه‌میل وتی: دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆی نێوان ی.ن.ك و حكومه‌تی عیراق، ساڵی 1985 به‌ره‌و شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی شارم به‌جێهێشت، به‌ڵام له بازگه‌ی هه‌ولێر-كۆیه ده‌ستگیركرام، هه‌مان رۆژ بوو یان رۆژی دواتربوو شه‌هید یوسف ده‌ستگیركرا و به‌داخه‌وه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختدا، شه‌هیدبوو.
ژیاننامه‌كه‌ی
یوسف حه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا عومه‌ر ناسراو به یوسف ده‌رگه‌ڵه‌یی، له دایكبووی رۆژی 10/8/1943ی گه‌ڕه‌كی قشڵه‌ی هه‌ولێر، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێره.
ته‌مه‌نی پێنج ساڵ بووه كه باوكی كۆچی دوایی كردووه و پاشان ماڵیان چۆته گوندی ده‌رگه‌ڵه، ژیانێكی سه‌خت و دژواریان به‌سه‌ربردووه.
ساڵی 1959 له ریزه‌كانی و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستاندا ده‌ستی به تێكۆشان كردووه.
له ژیانی حزبی و رێكخراوه‌یدا چه‌ندین لێپرسراوێتی پێدراوه، له‌وانه: ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پ.د.ك- و لێپرسراوی یه‌كێتی قوتابیان له رواندز، ئه‌ندامی لقی دووی پ.د.ك.
ساڵانی 1962-1963 دووجار ده‌ستگیراوه و ساڵی 1968 بۆ
1970 دوورخراوه‌ته‌وه بۆ پارێزگای رومادی.
رۆژی 21/11/1974 بووه به پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول، له‌وێش سێ مانگ ده‌ستگیراوه.
دوای نسكۆی 1975 ده‌گه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌ستی رژێم و دوومانگ به‌ند ده‌كرێت.
كادرێكی پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بوو، ساڵی 1976 رۆڵێكی كارای بینی له پڕۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستاندا.
له یه‌كه‌م و دووه‌م كۆنفرانسی یه‌كێتیی مامۆستایان ساڵی 1980-1982 كه له ناوزه‌نگ و بالیسان به‌ستران، به سكرتێری یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
رۆژی 28/5/1985 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئه‌منی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركرا و هه‌مان رۆژ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خته‌وه، گیانی له ده‌ستدا.
له سێیه‌م كۆنفرانسی یه‌كێتیی مامۆستایان‌دا وه‌ك وه‌فایه‌ك به سكرتێری فه‌خری، هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می چاپكراوی سیاسی و ئه‌ده‌بیه.
حه‌یده‌ر مه‌نتك