دوای ئه‌وه‌ی كه نامیلكه‌یه‌كم به‌ناوی (كۆمه‌ڵێك چیرۆكی په‌روه‌رده‌یی بۆ مناڵان) چاپكرد كه چه‌ند رێنماییه‌ك و كۆمه‌ڵێك چیرۆكی له‌خۆگرتبوو، یه‌كێك له چیرۆكه‌كان به‌ناوی (هه‌ڤاڵ به‌هره‌كه‌ی خۆی ده‌دۆزێته‌وه) هی نووسه‌ر ئه‌مین محه‌مه‌د-ه كه له ژماره 281ی گۆڤاری په‌پووله‌دا به‌ناوی (كه‌ركه‌ده‌ن به‌هره‌كه‌ی خۆی ده‌دۆزێته‌وه) بڵاوكراوه‌ته‌وه. پێویستبوو له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م نامیلكه‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێبكه‌م، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌ناو و سه‌رچاوه له‌چه‌ند چیرۆكێكی تریشدا دیاری نه‌كراوه، كه له كتێب و گۆڤاره‌كانی تردا هاتووه.
داوای لێبووردن له ئه‌مین محه‌مه‌د و ئه‌و نووسه‌رنه‌ی تر ده‌كه‌م كه سوودم لێبینیون و ئاماژه‌م بۆ نه‌كردوون له چاپی داهاتوودا دیاری ده‌كه‌م . سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌ی ئاڕاسته‌م كراوه. دڵخۆش بووم كه به‌رهه‌مه‌كه‌م شایانی گرنگی پێدانتان بووه.
چرۆ ره‌شید قادر
مامۆستای باخچه‌ی مناڵانی ره‌نگ