پارك جیمین-ی گروپی میوزیكی كۆریای باشوور BTS ساڵی 1995 له بوسانی كۆریای باشوور له‌دایكبووه، پێش ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی گروپی كۆری بی تی ئێس سه‌ماكه‌رێكی پڕۆفیشناڵ بووه و به‌وه ناسراوه تایپی ده‌نگی جۆرێكی تایبه‌ت و ده‌گمه‌نی هه‌یه، بۆیه یه‌كێكه له ڤۆكالیسته‌كانی گروپه‌كه، جیمین دوای ئه‌وه‌ی له 24 ی مارتی ئه‌مساڵدا ئه‌لبوومه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه، دوو گۆرانی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌شی وه‌كو كلیپ بڵاوكرده‌وه ئه‌وانیش گۆرانی Set Me Free و Like Crazy بوون، ئه‌لبووم و هه‌ردوو كلیپه‌كه له دنیادا بوونه ترێند و سه‌مای تایبه‌ت به دوو گۆرانییه‌كه له تیك تۆك له‌لایه‌ن هه‌وادارانه‌وه دووباره ده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها گۆرانی Like Crazy زیاتر له مانگێك له لیستی هۆت بیلبۆردی ئه‌مریكی بۆ باشترین 100 گۆرانی له دنیادا له پله‌ی یه‌كه‌مدا مایه‌وه، هاوكات ئه‌م گۆرانییه‌ی جیمین چواره‌م گۆرانیه‌تی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات و بڕوانامه‌ی ئاڵتوونیی RIAA رێكخراوی تۆماركردنی ئه‌مریكی پێ درا، به‌م دواییانه‌ش جیمین له مێژووی میوزیكی خۆیدا ده‌ستكه‌وتێكی نوێی تۆماركرد ئه‌ویش بووه تاكه گۆرانیبێژی كه‌ی پۆپ له چارته‌كانی به‌ریتانیادا كاتێك له 26ی ئایاردا چارتی فه‌رمی به‌ریتانیا كه هاوتایه له‌گه‌ڵ بیلبۆرد له ئه‌مریكا، نوێترین لیستی خۆیان ئاشكرا كرد، رایانگه‌یاند نوێترین گۆرانی جیمین كه گۆرانییه‌كی تایبه‌ته به‌نوێترین فیلمی زنجیره‌ی فاست ئاند فیوری به‌ناوی «Angel pt.1» و تێیدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گۆرانیبێژی دیكه‌دا گۆرانییه‌كه ده‌ڵێت و له‌شێوه‌ی كلیپێكدا بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌م گۆرانییه چواره‌م گۆرانیه‌تی بچێته نێو چارتی فه‌رمی گۆرانییه‌كانه‌وه، به‌مه‌ش گۆرانییه‌كانی جیمین ریكۆردێكی نوێیان بۆ گۆرانییه سینگڵه‌كانی كه‌ی پۆپ تۆماركرد كاتێك چووه نێو چارتی ره‌سمی گۆرانییه‌كانی به‌ریتانیاوه له مێژووی كه‌ی پۆپدا.
شایه‌نی باسه جیمین دوای ته‌واوكردنی چالاكییه هونه‌رییه‌كانی وا بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵدا ده‌ستبكات به خزمه‌تی سه‌ربازیی.
ئا: دڵان سامان