״ئەمساڵ سەرژمێریی گشتی ناکرێت״

10:05 - 2023-05-31
کوردستان
302 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عیراق، دواخستنی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی بۆ ساڵی داھاتوو راگەیاند، ھۆکارەکەشی بۆ نەبوونی کات و پەسەندنەکردنی بودجە گەڕاندەوە.
ماھر حەماد جوھان بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئەمساڵ وەزارەتی پلاندانان ناتوانێت سەرژمێریی گشتی بکات، کە کۆتایی ئەمساڵی بۆ دیاریکرابوو، ئێستا مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2024 دیاریکراوە بۆ پڕۆسەکە، ئەوەش دوای کۆتاییهاتنی ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی. ھۆکاری دواخستنەکەشی بۆ نەبوونی کات و دواکەوتنی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ئەمساڵ گەڕاندەوە.  وتیشی: ژمارەی دانیشتوانی عیراق گەیشتۆتە 43 ملیۆن کەس. 
کۆتاجار کە عیراق سەرژمێریی گشتی کرد ساڵی 1997 بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان