پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی حزبی شەهیدان

08:17 - 2023-05-31
کوردستان
269 جار خوێندراوەتەوە

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی 
نیشتمانیی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەڤاڵان و تێکۆشەران و کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم، یادی یەکێتی  یادی لە دایکبوونی قۆناغێکی نوێ خەباتە دژی دیکتاتۆریەت و یادی دامەزراندنی یەکەمین ئەزموونی کوردیە، لە 1_6_1975 وە تا بە ئەمڕۆ ئەگا ت هیچ هێزێک بە ئەندازەی یەکێتی جێ پەنجەی بەمێژووی خەباتی خەڵکی کوردستانەوە دیار نییە لەو مێژوەوە تا ئەمڕۆ سەنگەری یەکێتی سەنگەری بەرگرییە لەماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان، ئەو بنەمایەی سەرۆک مام جەلال و هاوڕێکانی یەکێتیان لەسەر دامەزراند بنەما گشتییەکانی ئازادی و سەرفرازی بووە بۆ خەڵکی کوردستان و لەم پێناوەشدا هەزاران پێشمەرگەو سەدان فەرماندەو دەیان سەرکردەیان کردە قوربانی پاراستنی خاکی کوردستان، ئێستاش یەکێتی هێزی پاراستنی دیموکراسی و ماف و ئازادییەکانە لە خەڵکی کوردستان، بۆیە لەم یادەدا هەموو هەڤاڵان دڵنیا دەکەینەوە یەکێتی وەک هەمیشە هێزە کاریگەرەکەی گۆڕەپانی خەبات دەبێ لە کوردستان و عیراقدا، جارێکی تر لەم یادەدا سەری رێزو نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دە ئەنەوێنین و سڵاو ئەنێرین بۆ کەس و کاری سەربەرزیان.

رەفعەت عەبدوڵڵا حەمەڕەش

بابەتە پەیوەندیدارەکان