سەرۆک وەزیرانی عیراق: یەکێتی حزبێکی نیشتمانیی دڵسۆزە
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنییه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، "یه‌كێتی وه‌كو بزاڤێكی نیشتیمانی دڵسۆزانه به‌ڕووی دیكتاتۆریدا وه‌ستاوه‌ته‌وه".
ده‌قی په‌یامه‌كه:
یادی چل و هه‌شت ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌كو بزاڤێكی نیشتیمانی دڵسۆز به‌ڕووی دیكتاتۆریدا وه‌ستاوه‌ته‌وه و هه‌وڵیداوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی داواكاری ر‌ۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان، به‌هیوابوون به دیموكراسی بۆ گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی و هه‌موو گه‌لی عیراق به‌گشتی.
به‌م بۆنه‌یه‌وه یادی هه‌ڵوێسته شه‌ره‌فمه‌ندانه‌كانی سه‌رۆكی كۆچكردوو، مام جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كه‌ینه‌وه، دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و كه‌سایه‌تی نیشتیمانی كۆكه‌ره‌وه، هه‌وڵه‌كانی كه له‌بیرناكرێن له‌پێناوی بونیاتنانی عیراقی نوێ و دانانی بناغه‌ی ده‌ستوور و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی، كه وێنه‌یه‌كی زیندووی وڵاته‌كه‌مانه كه به‌بڕواوه هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و به‌رجسته‌كردنی ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كان كه نه‌وه‌كانی به‌خوێن و قوربانیدانی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ستیانهێناوه.
هه‌روه‌ها به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هه‌موو تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی و سه‌ركرده و كادره چالاكه‌كان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كاروانی یه‌كێتی به‌رده‌وامن و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكیان كردوه‌ته ئامانج بۆ كاری نیشتمانی، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌وڵه ئه‌رێنیه‌كان بۆ ر‌ێبازی یه‌كێتی له به‌هێزكردنی پێشكه‌وتن و ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌یی ده‌خوازین.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هه‌موو شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی و هه‌موو شه‌هیدانی بزاڤی نیشتمانی عیراق، ئه‌وانه‌ی به قوربانیدانیان عیراقێكی ئارامیان دروستكردوه كه به برایه‌تی و خۆشه‌ویستی رازاوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
1ی حوزه‌یرانی 2023
PUKMEDI