داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 18 ملیار دینار بوو

09:22 - 2023-06-03
کوردستان
321 جار خوێندراوەتەوە

سایتی شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە زیاتر لە 18 ملیار دینارە.
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 27-5-2023 تا 2-6-2023، بڕی 18 ملیار و 570 ملیۆن و 776 هەزار و 675 دینار بووە، بە جۆرێك كە نزیكی 17 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە 2 ملیار دینار بەشێوەی چەكە و زیاد لە 8 ملیۆن دیناریش مقاصەیە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، داهات بڕی 18 ملیار و 570 ملیۆن و 776 هەزار و 675 دینار بووە، بەجۆرێك كە 17 ملیار و 384 ملیۆن و 708 هەزار و 56 دیناری واتە %94 نەختینەیە و هەروەها 1 ملیار و 177 ملیۆن و 724 هەزار و 310 دینار، واتە %6 بەشێوەی چەكە و بڕی 8 ملیۆن و 343 هەزار و 800 دینار مقاصەیە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
PUKMEDIA

بابەتە پەیوەندیدارەکان