پیاوێکی دەوڵەمەند لەناو قەرەباڵغییەکدا بوو، بەڕێکەوت بەهلولیش لەوێ بوو.
پیاوە دەوڵەمەندەکە بە گاڵتەپێکردنەوە رووی کردە بەهلول و لێی پرسی:
بابزانم ئایا لەیەکچوونێک لە نێوان من و تۆدا هەیە؟
بەهلول سەیرێکی پیاوە دەوڵەمەندەکەی کرد و وتی:
بەڵێ هەیە.
پیاوە دەوڵەمەندە بە سەرسوڕمانەوە سەیری بەهلولی کرد و وتی:
دەبێت چ لێکچوونێک لە نێوان من و تۆدا هەبێت؟
بەهلول بزەیەکی هاتێ و وتی:
لە نێوان من و تۆدا دوو لێکچوون هەیە.
یەکەمیان ئەوەیە گیرفانی من و کەللەی تۆ بەتاڵە.
دووەمیشیان ئەوەیە گیرفانی تۆ و کەللەی من پڕن.
لە ئنستاگرامەوە،
خونچە.