عیراق دروستكردنی یەكەم ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی راگەیاند

12:26 - 2023-06-04
عیراق
250 جار خوێندراوەتەوە

سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری عیراق ئاشكرایكرد، یەكەم ئۆتۆمبێلی زرێپۆش كە تایبەتمەندییەكەی هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی هامەری ئەمریكییە لەلایەن پیشەسازیی عیراقەوە بەرهەمهێنراوە.
بە وتەی عەباسی، بەردەوام سەرقاڵی بەهێزكردنی  هێزەچەكدارەكانن بۆ ئەوەی خاكی عیراق بپارێزن، هاوكات سوپاسی خۆی ئاڕاستەی هەموو ئەو لایەنانە كرد كە هاوكار بوون لە دروستكردنی ئەو زرێپۆشە خۆماڵییە.

سەرچاوە: موازین نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان