یەکێکی تر لە چالاكییه وه‌رزشییه‌كان لە هه‌فتەی وەرزشیی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە کەرکوک، راکردنێکی ماوە درێژ بوو.
ئێواره‌ی رۆژی 1/6/2023 و به به‌شداری هه‌ڤاڵان ئاسۆ مامه‌ند ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و ستران عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لێپرسراوانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی كه‌ركوك و رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوك و به‌رپرسانی وه‌رزشی و حكومی شارەکە، زیاتر له (400) كوڕ وكچ بەشداریی راکردنێکی ماوە درێژیان کرد.
راکردنەکە لیژنه‌ی وه‌رزشیی خانمان لە به‌شی وه‌رزشی مه‌ڵبه‌ندی 2 -ی كه‌ركوك به‌هاوكاری لقی کەرکوکی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدان رێکخرابوو، کوڕ و کچە سەرکەوتووەکانی ئەم چالاکییەش ئەمانەی خوارەوە بوون؛
كچان
- ئامال خدر - پله‌ی یه‌كه‌م.
-زینه ئه‌حمه‌د - پله‌ی دووه‌م.
- زینه به‌ركات - پله‌ی سێهه‌م.
كوڕان
-لوئه‌ی ساڵح - پله‌ی یه‌كه‌م.
-ریڤینك محمود - پله‌ی دووه‌م .
- ئه‌حمه‌د وریا - پله‌ی سێهه‌م .
له كۆتایی راكردنه‌كەدا خه‌ڵات به سه‌ر براوه‌كاندا دابه‌ش كرا.