ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
تیمێك له پسپۆڕانی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی نه‌خت به سه‌رۆكایه‌تی تۆخیر میرزۆێڤ، دوای گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق، سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئابووریی عیراق، هۆشدارییان دا كه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ڵاوسان له عیراقدا زۆره، به تایبه‌تی دوای ئه‌و ناجێگیرییه‌ی ماوه‌ی رابردوو له نرخی دراوی عیراقی‌دا به‌رامبه‌ر به دۆلار روویدا و كاریگه‌ریشی هه‌بوو بۆ سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووریی عیراق.
به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و پسپۆڕانه بۆ پلانه‌كانی عیراق بەمەبەستی فراوانكاری له كه‌رتی داراییدا، ئه‌گه‌ر عیراق له‌سه‌ر ئه‌و پلانانانه بڕوات، ئه‌وا له مه‌ودای كورتدا تووشی هه‌ڵاوسان ده‌بێت، له مه‌ودای مامناوه‌ندیشدا مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ئابوورییه‌كه‌ی دروست ده‌بێت.
چاكسازیی فراوان
پسپۆڕان ئاماژه‌یان بەوە داوە كه رێكخستن و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندی دارایی و چاكسازیی فراوان و گشتگیر، زۆر گرنگن بۆئه‌وه‌ی خاڵه لاوازه‌كانی ئابووریی عیراق چاره‌سه‌ر بكرێن و ئابووریی عیراق به شێوه‌یه‌ك پته‌وبكرێت، كه توانای خۆڕاگری و به‌رگه‌گرتنی قه‌یران و كێشه چاوه‌ڕوانكراوه ئابوورییه‌كانی هه‌بێت، هه‌روه‌ها ببێته ئابوورییه‌ك كه توانای گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی هه‌بێت.
میرزۆێڤ و تیمه پسپۆڕه‌كه‌ی له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ عیراق راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا هاتووه: گوڕوتینی گه‌شه‌ی ئابووری عیراق له چه‌ند مانگی رابردوودا كه‌میكردووه، راسته عیراق ئه‌و قه‌یرانی نه‌وته‌ی تێپه‌ڕاند كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه هه‌موو جیهانی گرتبۆوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له 2023یش به رێژه‌ی %5 دابه‌زێت، ئه‌ویش له سایه‌ی بڕیاره‌كانی رێكخراوی ئۆپێک پڵه‌س بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده و هه‌روه‌ها به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له هێڵی (كه‌ركوك - جیهان)ه‌وه.
دابه‌زینی گه‌شه‌ی ئابووری
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناجێگیریی بازاڕی دراوی عیراق، كه به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی حكومه‌تی عیراقه‌وه بۆ رێگرتن له سپیكردنه‌وه‌ی پاره و گه‌یشتنی به ده‌ستی تیرۆریستانه‌وه روویداوە، كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌سه‌ر كه‌رته‌كانی دیكه‌ی جگه له نه‌وت، به جۆرێك توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه تێكڕای داهاتی راسته‌قینه‌ی ناوخۆیی، له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵانه و بۆ چاره‌كی كۆتایی ساڵی 2022 له كه‌رته نانه‌وتییه‌كان به رێژه‌ی %9 دابه‌زیوه، ئه‌وه‌ش وایكرد ئه‌و گه‌شه‌یه‌ی له سێ چاره‌كه‌كه‌ی تری ساڵه‌كه‌دا كردبووی به‌تاڵ بكاته‌وه.
ئێستا كه بازاڕی دراوی عیراق تا راده‌یه‌ك به‌ره‌و جێگیریی ده‌ڕوات به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی حكومه‌ته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت تێكڕای داهاتی ناوخۆیی له كه‌رته نانه‌وتییه‌كان به‌رزبێته‌وه و ره‌نگه له 2023دا ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه بگاته %3.7. هه‌ڵاوسانیش دوای ئه‌وه‌ی كه له مانگی كانونی دووه‌می رابردوودا رێژه‌كه‌ی گه‌یشته %7 ئێستا به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌چێت، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخی خۆراك كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان روویدا، دابه‌زیوه‌ته‌وه و نرخی دیناریش به‌رامبه‌ر به دۆلار به رێژه‌ی %10 به‌رزبۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئامار و پێدراوانه‌ش پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌ی هه‌ڵاوسان بۆ ئه‌م ساڵ به گشتی %5.6 بێت.
كورتهێنانی بودجه
تیمه‌كه‌ی میرزۆێڤ له راگه‌یاندراوه‌كه‌یاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئاساییبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهاندا پشتیوانییه‌كی باش بوو بۆ ئابووریی عیراق، به‌ڵام كێشه داراییه‌كانی ساڵی رابردوو بۆ ئه‌مساڵیش درێژه‌یان هه‌بوو، بۆ نموونه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتدا زیاده و سه‌رڕێژی قه‌باڵه داراییه گشتییه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌ژماری جاری و ده‌ره‌كی به‌رز بوونه‌وه بۆ %7.6 و 17.3، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌كی دراوی بیانی عیراقدا بۆ 97 ملیار، پلانه فراوانخوازییه‌كانی دارایی عیراق وایكرد، رێژه‌ی كورتهێنانی له %52ەوه به‌رزببێته‌وه بۆ %68.
ئه‌و فراوانخوازییه‌ی له بودجه‌ی 2023دا باسی لێكراوه، وا ده‌كات كورتهێنان به تایبه‌تیش له كه‌رته نانه‌وتییه‌كاندا به‌رزتریش بێته‌وه و بگاته %75، هه‌ر ئه‌و فراوانخوازییانه‌ش له داراییدا واده‌كه‌ن له كورتمه‌ودادا رێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌رزبێته‌وه، كێشه‌كه‌ش ته‌نیا به به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسانه‌وه ناوه‌ستێ، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ئه‌وه روو بدات، ئەگه‌ری ئەوەش هه‌یه دووباره ناجێگیری له بازاڕی دراوی عیراقدا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
پێداچوونه‌وه به سیستمی مووچه‌دا
به‌ڵام له مه‌ودای مامناوه‌نددا كه هیچ دڵنیاییه‌ك نییه سه‌باره‌ت به نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهاندا، مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ئابووری گشتی عیراق دروست ده‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهاندا به‌رزببێته‌وه، ئه‌وا بۆ عیراق باش ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی رووبدات، ئه‌وا عیراق رووبه‌ڕووی كورتهێنانی قورس ده‌بێته‌وه له بودجه‌كه‌یدا و سه‌ره‌نجام رووبه‌ڕووی گوشارێكی ئابووریی زۆر ده‌بێته‌وه له ساڵانی داهاتوودا.
وه‌ك تیمه پسپۆڕه‌كه‌ی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی نه‌خت ده‌ڵێت: «له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه، پێویسته عیراق سیاسه‌تی دارایی توندتر و گشتگیرانەتر بگرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی هه‌ر جۆره قه‌یران، یان هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێكی نرخی نه‌وت بگرێت، هه‌روه‌ها زۆر گرنگه عیراق هه‌وڵ بدات پشتبه‌ستن به داهاتی نه‌وت وه‌ك تاكه سه‌رچاوه كه‌م بكاته‌وه و گرنگی به كه‌رته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاریی بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت پێداچوونه‌وه به سیستمی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گشتیدا بكات و له‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی بۆ مووچه ته‌رخانی كردووه كه‌م بكاته‌وه.
سه‌رچاوه: شبكة النبأ المعلوماتیة